فشار بۆ سەر چالاکانی ژنگەپارێز و مەدەنی بەردەوامە
ARK
ئیتلاعاتی مەریوان سەرلەنوێ بنەماڵەی محەمەد غەریب فەیزی، چالاکی کوردی
خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتی، بەرەوڕووی فشار کردۆتەوە و
ئەو ناوەندە ئەمنییە "هەڕەشەی کوشتنی" لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو چالاکە
کوردە کردووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی فەیزی لە
ماوەی رابردوودا هیچ بەدواداچوونێکیان بۆ گەڕاندنەوەی کوڕەکەیان بۆ نێوخۆی
وڵات نەکردووە، لەلایەن ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە.
پێشتریش
ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بنەماڵەی محەمەد غەریب فەیزی راگەیاندبوو،
کە ئەگەر کوڕەکەیان نەگەڕێننەوە بۆ نێوخۆی وڵات، خوشک و برای محەمەد غەریب
فەیزی لە زانکۆ دەر دەکرێن .
دەگوترێ
کە هۆکاری فشاری ئیتلاعات بۆسەر بنەماڵە و کەسوکاری محەمەد غەریب فەیزی،
دروست کردنی پوستێر و بڵاو کردنەوەو چالاکیی ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک راگەیەندراوە.
محەمەد غەریب فەیزی، مانگی خەزەڵوەری ساڵی
١٣٩٠یش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە
لە زیندان ئازاد کرا و پاش ئەوەی لەلایەن دادگەوە حوکمی زیندانی کرانی بۆ
بڕابوویەوە، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
فەیزی یەکێک لە ئەندامانی
چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بووەو بەو هۆیەوە چەندین جار رێزی
لێگراوەو لە ساڵی ١٣٨٨دا بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری فەرهەنگی-هونەری و
هەروەها یارمەتی و فریاکەوتنەکانییەوە وەکوو لاوی سەرکەوتووی ساڵ ناسێندرا و
خەڵاتیش کرا.
"سامان نەسیم" زیندانیی لاوی کورد لەسێدارە درا
"ئازادی سەوز""سامان نەسیم" زیندانی سیاسیی کورد، ئەمڕۆ و پاش هەوڵ و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر لابردنی سزای سێدارەی ناوبراو، بەدستی جەللادانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە درا.
"سامان نەسیم" یەک لەو ٥ زیندانییە چارەنووس نادیارەی کوردن کە کەوتوونەتە ژووری تاکە کەسی و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزاکەیانن.
شایانی باسە بە هۆی ئەوەوە شەڕێکی قورس لە ناوچەکەدا لە ئارادایە و ئێران لەم دۆخەدا بە ئاژاوەنانەوە کێشەی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزەکان دروست کردوە، کۆمەڵە کێشەیەکی ناوخۆیی ئەوڕۆ لە لایەن ناوەندە جیهانی و وڵاتانی گەورەوە سەرپۆشیان لەسەر دانراوە.